سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین دەکات
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست