سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی له پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگه و تێیدا خه‌ڵك بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت میلله‌ت ئازاد بێت و به ئازادی بڕیاری خۆی بدات، هه‌رچه‌نده به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه به قه‌د ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێ هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌موو لایەک نیشان بده‌ین و به‌و هێز و ده‌نگیشه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بكه‌ین