ھەینی 5 ئەیلوول 2025
هەر لە ڕێورەسمەکەدا سەرۆک بارزانی و خاتوو ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەدارێتی پاریس و بەرێز فلیپ گوژۆن، پێشانگایەکی وێنەیان بەسەرکردەوە کە بریتی بوو لە نمایشی چەند وێنەیەک کە پانوڕامای مێژووی خەباتی پێشمەرگایەتی بوو لە سەردەمی شۆڕشەوە تاوەکوو ئێستا، هەروەها هونەرمەندی کورد شڤان پەروەر چەند گۆرانییەکی پێشکەش کردن و لە کاتی هەڵدانەوەی پەردە لەسەر تابڵۆی ڕێگای پێشمەرگە، ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکان وێنەی یادگارییان لەگەڵ سەرۆک بارزانی چرکاند