یەکشەممە 31 ئازار 2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات



ڕۆژی یەكشەممە 31ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و، پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە و پرسە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ كرد.