یەکشەممە 30 حوزەیران 2024

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی باوکی ئوسامە نوجەیفی دەکات



ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمیی خۆی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولعەزیز نوجەیفی)ـی باوکی بەڕیز ئوسامە نوجەیفی کرد لە مزگەوتی (جەلیل خەیات)ـی شاری هەولێر.