پێنجشەممە 31 تشرینی یەکەم 2024

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدئەمین ئاغا دزەیی دەکات



رۆژی پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە پرسەی خودالێخۆشبوو (مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدئەمین ئاغا دزەیی) برازای سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ناوداری کوردستان بەڕێز موحسین دزەیی. پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە خانەوادە و کەسوکاری خودالێخۆشبوو.