شەممە 13 کانونی یەکەم 2025

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردیەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و سەرفیرازیتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کوردستاندا هەیە و هیوای تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان و بەرەوپێشوەچوونی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەخوازین.

هەر سەرکەوتوو بن

مسعود بارزانی
13ی کانوونی یەکەمی 2025