یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری دەکات



رۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ جەمال ئەلزاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەریەکە لە بەڕێزان خالید سولتان هاشم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، و بەڕێز حەمید کەسار ئەلزوبعی.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و بایەخی هەبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق گفتوگۆیان لە بارەوە کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.