ڕۆژی دووشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕەحیم ڕەشیدی (مستەر کورد) بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.
لەدیدارەکەدا باس لە ڕۆڵ و پێگەی ڕەوەندی کوردستانی و پێویستی تێکۆشانی نەتەوەیی لە دیاسپۆرا کرا، سەرۆك بارزانی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی بە گرنگ وەسفکرد لەپێناو پێشخستنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆشی بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی ڕەوەندی کوردستانی نیشاندا، و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە بۆ هەموو کوردستانیان.
هەر لەو دیدارەدا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تیشکی خستە سەر ئەو کار و چاڵاکیانەی کە لەئاستی نێودەوڵەتیدا لە پێناو دۆخی ڕەوای گەلی کوردستان ئەنجامیانداوە.