یەکشەممە 27 تشرینی یەکەم 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات



ڕۆژی یەکشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد.

لە دیدارەکە دا بەڕێز قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد.

پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوو.