یەکشەممە 28 تەمووز 2024

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (غاندی شێخ محەمەد)ـی برای بەڕێزتانمان پێ گەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
28ی تەممووزی 2024