چوارشەممە 9 تشرینی یەکەم 2024

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئاكادیمی و زانای كورد پڕۆفیسۆر (د. خەلیل ئیسماعیل)ـم پێ گەیشت. پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر بوو كە ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی زانست و پێگەیاندنی سەدان قوتابی و زانستخوازی كوردستان تەرخان كرد و جێی دەستی لە خزمەتكردنی ناوەندە ئاكادیمیاكان و دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی زانستیی كوردستان دیارە و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی (د. شوكریە ڕەسوڵ)ـی هاوسەری خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل و خانەوادە و كەسوكاری و تەواوی ئاكادیمییەكانی كوردستان و مامۆستایانی زانكۆ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت.

مسعود بارزانی
9ی تشرینی یەكەمی 2024