بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ناودار فەریق (نعمان علوان سهیل التمیمي) ناسراو بە (ملازم خدر)ـمان پێ گەیشت. ملازم خدر كەسایەتی و خەباتگێڕێكی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیك لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان بوو كە ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیكتاتۆریەت تەرخان كرد.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ملازم خدر و هەروەها هاوڕێیانی لە حزبی شیوعیی عێراقی و تەواوی خەباتگێڕانی عێراق و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
1ی ئابی 2024