شەممە 20 تەمووز 2024

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەلی ڕاکان



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز شێخ عومەر عەلی ڕاکان
بەڕێزان شێخەکانی ڕاکان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ (عەلی ڕاکان عەبدولعەزیز ئەلجەربا)ـم پێ گەیشت.

سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ عەلی ڕاکان و هەموو دۆست و ئاشنایانی و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
20ی تەممووزی 2024