شەممە 23 تشرینی دووەم 2024

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا  



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما (زاهیر عه‌بدوڵڵا)ـم پێ گەیشت.

زاهیر عه‌بدوڵڵا کەسایەتی و هونەرمەندێکی نیشتیمانپەروەر و دیاری هەولێر بوو کە دڵسۆزانە خزمه‌تی شانۆ و درامای كوردی كردووە.

سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و ئاشنایانی زاهیر عەبدوڵڵا و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به‌
هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووه‌می 2024