بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دورەید کەشمولە پارێزگاری پێشووی نەینەوامان پێ گەیشت.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دورەید کەشمولە و هەموو دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
19ی تەممووزی 2024