چوارشەممە 17 کانونی یەکەم 2025
لەدیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی پۆلەندا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە دیداری جەنابی سەرۆك بارزانی، و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پۆلەندا لە هەموو بوارەکاندا. هەروەها کونسوڵی پۆلەندا دڵخۆشیی خۆی نیشاندا بۆ ئەو پێشڤەچوونانەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە بینیوە و ستایشی ڕۆل و پێگەی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد