شەممە 16 حوزەیران 2018

سەرۆك بارزانی سەردانی بەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری پردێ دەكات



ڕۆژی شەممە 16ـی 6ـی 2018 و لە دووەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری پردێ كرد.

لەو سەردانە سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تاك تاكی پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد و دەستخۆشی و سوپاسی كردن بۆ ئەرك و ماندووبوونیان لە پاراستنی گەلی كوردستان و خاك و كەرامەتی نیشتیمان.