سێشەممە 18 ئازار 2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق دەكات



ڕۆژی سێشەممە 18ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز حەسەن توران سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بارودۆخی پارێزگای كەركووك ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر هەماهەنگی و نزیكیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای كەركووك كرایەوە، ئەویش لەپێناو قووڵتركردنەوەی پێكەوەژیان و سەقامگیری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی پارێزگای كەركووك.