دووشەممە 24 تشرینی دووەم 2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی دەکات  



رۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتیی، هەروەها ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.