دووشەممە 1 کانونی یەکەم 2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەشریع و ئەمینداری گشتی هاوپەیمانیتی تەشریعی نیشتیمانی عێراق دەکات



ڕۆژی دووشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز زیاد ئەلجەنابی سەرۆکی حزبی تەشریع و ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی تەشریعی نیشتیمانی عێراق.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا، هەروەها باس لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنەکان و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پڕۆسەی سیاسی کرا.