چوارشەممە 10 کانونی یەکەم 2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی دەکات



ڕۆژی چوارشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز جەمال کەربولی سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا باردودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.