پێنجشەممە 11 کانونی یەکەم 2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی (نینوی لأهلها) دەکات



رۆژی پێنجشەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (عبد الله حمیدي عجیل الیاور) سەرۆکی حزبی (نینوی لأهلها) و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەروەها گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا کرا.