دووشەممە 17 شوبات 2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی متحدون دەكات  



ڕۆژی دووشەممە 17ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی متحدون بە سەرۆكایەتیی بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سكرتێری گشتیی حزبی متحدون كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرایەوە.