یەکشەممە 14 تەمووز 2024

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا لە ھەولێر دەکات



ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 14ی تەمموزی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

ئەو مەراسیمە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ساز درابوو و ژمارەیەکی بەرچاوی لە میوان ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.