سێشەممە 8 تشرینی یەکەم 2024

سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێر دەکات



پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لە نزیکەوە ئەو پڕۆژانەی بەسەرکردەوە کە لەسەر قەڵای هەولێر لە بواری جێبەجێکردندان. هەر لەو سەردانەیەدا مۆزەخانەی ناو قەڵای هەولێری بەسەر کردەوە.

شایانی باسە لەو سەردانەدا ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری هەولێر بۆ پێشوازی و دیداریان لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە قەڵای هەولێر و دەورووبەری قەڵا کۆبوونەوە.