شەممە 29 تشرینی دووەم 2025

سەرۆک بارزانی سەردانی چەند شوێنێک لە جەزیرەی بۆتان دەکات



ڕۆژی شەممە 29ی تشرینی دووەمی 2025 لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ جەزیرەی بۆتان سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی چەند شوێنێکی ناوشاری جەزیرەی بۆتانی کرد.

سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەیدا سەردانی مەزاری پیرۆزی حەزرەتی نوح(علیە السلام)ـی کرد. هەروەها سەرۆک بارزانی سەردانی هەریەکە لە مەزاری مەلای جەزیری و مەزارگەی مەم و زین و گۆڕی شەڕەفەدین ئەڵچی سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستانی تورکیا و مەدرسەی سوور لە جەزیرەی بۆتان کرد.