چوارشەممە 7 ئاب 2024

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی دەکات



ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 7ی ئابی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەکر کەریم)ـی هاوژینیان.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ بەڕێز عومەری سەید عەلی و خانەوادە و کەسوکاریان ڕاگەیاند و هیوای سەبر و ئارامیی بۆ خواستن.