رۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی شازدەمین پێشانگەی نێودەولەتی کتێبی لە هەولێر کردەوە،
ئەو پێشانگەیە کە لە لایەن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری ڕێکخراوە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک میوان و نوێنەری وڵاتان و کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس دەستی بە کارەکانی کردو بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بەردەوام دەبێت.