ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی ئاھەنگی جەژنی نەورۆز و ھاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی لە ئاکرێ بەڕێوەچوو، لەو کەرنەڤاڵە جەماوەرییەدا کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆز و کونسوڵ دیپلۆماتکار و نوێنەرانی وڵاتان ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی کردەوە.