پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دوریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە کێشە و گرفتە سیاسیەکانی عێراق، هۆکارەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق شیکردەوە.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق بە بایەخەوە باسی سەردانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بەغدا و پێشوازیشی لە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کرد و ڕایگەیاند وڵاتەکەی پشتیوانی لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ دەکات.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و پەرەسەندنە هەرێمایەتیەکان تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.