رۆژی پێنجشەممە 4ی تەمموزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق وبار و گوزەرانی پارێزگاکانی باشووری عێراق و هەروەها دەرئەنجامەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی تری عێراق کرایەوە لەبواری پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.