رۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵۆ کەسایەتی و سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕکرا.
جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.