شەممە 30 تشرینی دووەم 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینی بەغدا دەکات



ڕۆژی شەممە 30ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندازیار عەمار مووسا کازم ئەمینی بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە پلان و بەرنامەکانی پەیوەست بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانەکان لە بەغدای پایتەختی عێراقی فیدڕاڵ کرا و سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی بەغدا کرد.

هەر لەو دیدارەدا ئەمینی بەغدا دوو تابلۆی وەک دیاری پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد کە یەکێکیان وێنەی سەردەمی منداڵیی سەرۆک مەسعود بارزانی بوو.