دووشەممە 10 ئازار 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەکات



ڕۆژی دووشەممە 10ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.