چوارشەممە 26 شوبات 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات  



ڕۆژی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکان.