یەکشەممە 23 شوبات 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تەیار (غەد)ـی سووریا دەکات  



ڕۆژی یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی تەیاری (غەد)ـی سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێگەچارەکان بۆ دابینکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی سووریا.