شەممە 29 حوزەیران 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات



سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

ڕۆژی شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فاڵح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەوڵدان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق کرایەوە.