یەکشەممە 2 ئازار 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات



ڕۆژی یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.