چوارشەممە 26 شوبات 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هوداپار دەکات



ڕۆژی چوارشەممە 26ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هوداپار بە سەرۆکایەتیی زەکەریا یاپیچیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هوداپار کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و هەنگاوەکانی گەیشتن بە چارەسەری ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەختیش لە بایەخی پاڵپشتی و هەماهەنگیی لایەنەکان کرایەوە ئەویش لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە تورکیا.