پێنجشەممە 25 نیسان 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا دەکات  



ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد مەنفی جەودە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکان و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان ئاڵوگۆڕ کرا.