سێشەممە 18 حوزەیران 2024

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (محەمەد)ـی کوڕتانم پێگەیشت،
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبووی کوڕەکەتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
18ی حوزەیرانی 2024