شەممە 24 ئاب 2024

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلعەجرش دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عوبەید فەهد ئەلعەجرش شێخی عەشیرەتی ئەلسابتی شەمەری



بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز شێخ خالید عوبەید ئەلعەجرەش و شێخە بەڕێزەکانی بنەماڵەی ئەلعەجرەش

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ عوبەید فهد ئەلعجەرش، شێخی عەشیرەتی ئەلسابتی شەمەری و برای شەهید عەبدوڵڵا ئەلعەجرش قائمقامی قەزای (بەعاج)مان پێگەیشت.

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەلعەجرەش دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت.

إنا للە و ٳنا ٳلیه راجعون

مسعود بارزانی
24 ئابی 2024