شەممە 14 ئەیلوول 2024

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (یادی مەولود)



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی یادی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەدولمستەفا (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لەخودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە.

والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته

مسعود بارزانی
١١ ربيع الأول ١٤٤٦
١٤ی ئەیلوولی ۲٠۲٤