پێنجشەممە 6 شوبات 2025

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە برای بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

لەو یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی یەكگرتووی ئیسلامی و سەركردایەتییەكەی لە پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و عێراق و هەڵوێستەكانیان لە وێستگە جیاجیاکاندا هەیە. هەروەها جەختیش لە پێویستیی پێكەوەیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەكان و دەستگرتن بە هێڵە ستراتیژییەكان و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە.

مسعود بارزانی
6ی شوباتی 2025