شەممە 25 تشرینی یەکەم 2025

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەمەی عەزیز



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگە (حەمەی عەزیز)ـم پێ گەییشت. حەمەی عەزیز لە شۆڕشی ئەیلوولدا لە مەکتەبی سیاسی و دواتر لە بارەگای بارزانی، بەرپرسی ئیدارە بوو، لەپێناو دۆزی گەلی کوردستاندا تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردن و خەبات و تێکۆشان تەرخان کرد و لەم ڕێگەیەدا ماندووبوونێکی زۆری بینی.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حەمەی عەزیز و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
25ـی تشرینی یەکەمی 2025