یەکشەممە 7 تەمووز 2024

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە  



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی سەری ساڵی ۱٤٤٦ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا.

مسعود بارزانی
۷ی تەممووزی ۲٠۲٤
۱ی موحەرەمی ۱٤٤٦ی کۆچی