بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لێدوانێکی بەڕێز (احمد الشرع)ـم لەبارەی گەلی کورد لە سوریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سوریای داهاتوو وەسفکردبوو.
ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سوریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سوریا ئەنجام دەدرا.
ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سوریا
سود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سوریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن.
مسعود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی 2024