دووشەممە 20 ئایار 2024

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار و بەڕێز عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی هیلیکۆپتەر زۆر خەمگین بووم.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەت و خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەم. خودای گەورە سەبووریی هەموو لایەک بدات.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
20ی ئایاری 2024